ژیان
ئێمە چیمان لەم ئاگری هاوار و دەنگە دەنگە داوە، کە زۆر زوو بڵێسەیان روو لە کزی دەنێ، ئێمە هاوارمان بۆ چییە؟! بۆ ئێمە لە پاڵ یەکتردا دوان و جارجارە بە گۆی یەکتردا چپاندنێک بەسە. ئێمە چیمان دواە لەوانەی کە بۆ بزاەکانی داهاتوو، ژیانی ئێستایان پڕ لە گریان کردووە، ئێمە هەر ئێستا پێدەکەنین و هیچ دڵمان بە پێکەنینەکانی داهاتوو خۆش ناکەین. ئێمە چیمان لەم هەموو شەڕە داوە، کە لە پشتییەوە خولیای بوون بە قارەمان خۆی حەشار داوە. ئێمە بستێک خاکمان بۆ دوو مرۆڤ و مەودایەکمان بۆ نێوان دوو لێو و دوو نیگا دەوێ و هیچی دیکە. من تێ ناگەم! ئێمە چیمان لەو هەموو ئەمەک ناسییە داوە! وەرە هەموو بەڵێنەکانیان بە ماچێک بفرۆشین. ئەسڵەن دەزانی چییە؟! ئەم نووسینەش کاتمان دەگرێ! وەرە...!
پەرداخێک ئاوم دەوێ، دەمەوێ رۆحم بشۆمەوە.
+ نوشته شده در ۱۳۹۱/۰۷/۱۱ ساعت توسط ئهلهند
|