هاوشێوەی رێبوارێکی تەنیا - کە کەس نازانێ بەرەو چ هەرێمێک پێ هەڵدەگرێ – چی توولەرێ و پێدەشتە لە پێوەم داوە. زۆر سەیرە کە دوای ئەم هەموو لێگەڕانە هیچ تێناگەم. ئەگەر سەفەر دەرفەتێک بێت بۆ خۆناسین، کەواتە من تا ئێستا یەک بستە رێشم نەبڕیوە. بێ تۆ هیچ شتێک بۆ سەرنجدان بوونی نییە، هیچ شتێک بۆ ورد بوونەوە. بە بێ تۆ بە پاڵ سەفەر، خۆم و بووندا تێپەریوم بێ ئەوەی ئاگا بکەم.

 

خەیاڵم تا لای "تۆ" رێگاژۆی کردووە