تێدا ماوم. دەتوانم جیا لەمە، نهێنی پشت هەموو هێماکان بخوێنمەوە. دەمەوێ بە خیرایی نیگایەک بێمە لای تۆ و مەودای نێوانمان ببرم. لەگەڵ وردە دەرکەوتی هەموو ژاکانەکاندا، سەوزایی دەروونت گەشتر لە سەوزایی گوڵدانەکەی پشتتەوە، خۆی دەنوێنێ. لەگەڵ ئەوەی کە بێ ئۆقرەیی لە باشوورەوە تا باکووری وڵاتی لێ تەنیوی، بەڵام نیگات رەنگە شەپۆلە شێتەکانی زەریاش هێمن کاتەوە. دەڵێی لە دنیایەکی سپی بە پەڵەی رەش تێ چزاو دەدوێی. دیسان تێدا ماوم. دەمەوێ رێک و  راست لەو شوێنەی تۆدا راوەستم. دەست بخەمە کەلەکەم و لە جیاتی گۆچانەکەی تۆ، پاڵ بەو دیوارەی پەناتەوە بدەم و  بە دوو چاوی چاویلکە لە چاوەوە، سەیرت بکەم. خەمت نەبێ! تا دەگەمە لای تۆ، رەنگی پرچەکانت لە بەر دەکەم. 

 


دەریا دەریا شەپۆل دەدەم، هێمنم کەوە.